"سپی" پەیامێك ئاراستەی رای گشتی دەكات

دەزگای راگەیاندنی "سپی میدیا" پشتیوانی لە خۆپیشاندەران لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات كە بۆ مافە رەواكانیان دێنەسەرشەقام‌و جەخت لەسەر هێمنانەبوونی ئەو خۆپیشاندانە دەكات.

دەزگای راگەیاندنی سپی لەم بارودۆخە هەستیار ەدا كە هەرێمی كوردستانی تێدا تێدەپەڕێت، داوا لە هەموو لایەك دەكات هێمنی‌و ئاسایش رابگرن‌و هاوكات ئێمە پشتگیری هەموو خۆپیشاندانێكی هێمنانە دەكەین‌و داوا لە هێزە ئەمنییەكانیش دەكەین ‌و گیان خۆپیشاندەران بپارێزێت.

هەروەها داوا لە خۆپیشاندەرانی كوردستان دەكەین كە پارێزگاری لەدامودەزگا خزمەتگوزاریی‌و حكومییەكان بكەن‌و رێگە نەدەن كەس زیانیان پێبگەیەنێت.



PM:02:53:19/12/2017