ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی ڕانیە بارەگای دوو هێزی سیاسی دیكەیان سووتاند و بەگوێرەی زانیاریەكان چەند بارەگایەكی دیكەش لەژێر هەڕەشەدان.
پەیامنێرمان لە ڕانیەوە ڕایگەیاند پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە ڕانیە دەستی پێكردەوە و دوای بەردباران كردنی مەكۆی گۆڕان خۆپیشاندەران بارەگای حزبی شیویعی و سۆشیالستیان سوتاند و لە ئێستادا هێمنی بە شارەكەوە دیارە.
هاوكات سەرچاوەیەك لەناو خۆپیشاندەرانەوە پێی ڕاگەیاندین كە ئەگەر هەیە لە پاش نیوەڕۆدا خۆپیشاندان دەست پێبكاتەوە و خۆپیشاندەرانیش دەیانەوێت بارەگای سەرجەم هێزە سیاسیەكان بستوتێنن بەبێ جیاوازی.
ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو لە ڕانیە پێنج هاوڵاتی بە گوللەی چەكدارانی بارەگا حزبیەكان شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەریش برینداربوون.