گۆران و کۆمەڵ پاشەکشەیان لە کابینەکەی بارزانی و تاڵەبانی کوڕ کرد

بەهاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریان درا هەردوولا پاشەکشە لەکابینەکەی نێجیرڤان برازای بارزانی و قوباد کوڕی تاڵەبانی بکەن.

عەبدولرەزاق شەریف بە سپی راگەیاند" گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلام پێکەوە لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکشێینەوە".

شەریف وتیشی" چەندان پرۆژەمان پێشکەشی ئەم دوو لایەنەو حکومەتی هەرێم کرد بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخە لەوە خراپتر نەبێت، بەلآم گوێیان بە پرۆژەکانی ئێمە نەداو پارتی یەکێتی بەرپرسیارن لەم بارودۆخە خراپەی هەرێمی کوردستان".

دەربارەی رێککەوتنی نێوان گۆران و یەکێتی، ناوبراو تیشی" ئەو رێککەوتنەمان هەڵپساردووە، پەیوەندیەکانمان بەردەوام دەبن، بەلآم رێککەوتنەکەمان هەڵپساردووە، لەبەر ئەوەی هیچی لێ جێبەجێنەکراوە".

لای خۆشیەوە رێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی هەواڵی پاشکشەکەیانی پشتراستکردەوەو، وتی" بەهاوبەشی لەگەڵ گۆڕان پاشەکشەمان کردووەو بەم نزیکانە بەیاننامەیەکی هاوبەش دەردەکەین".
 
 

PM:03:45:20/12/2017