ڕۆژنامەنووسێکی کورد شەهیدبوو

ڕزگار ئادانمیش، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار و کارمەندی تەلەفزیۆنی ستێرک تیڤی، شەهیدبوو.


لە هێرشی چەکدارانی داعش کە ڕۆژی ١٢ی ئۆکتۆبەر هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان لە دەوروبەری دێرەزۆر ڕزگار ئادانمیش لە بە سەختی برینداربووبوو.

هەر لەو هێرشەدا ڕۆژنامەنووس دلیشان ئیبش شەهید بوو و ڕۆژنامەنووس هۆگر محەمەدیش برینداربوو، کە هۆگر محەمەد پاش سێ ڕۆژ بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە شەهیدبوو.

ڕزگار ئادانمیش سەرەڕای هەموو هەوڵدانەکانی پزیشکەکان، سەرئەنجام دوو ڕۆژ پێش ئێستا شەهید بوو.





PM:06:34:20/12/2017