وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌دوو رۆژی رابردووی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه "ژماره‌ی قوربانیه‌كان به‌رزبووه‌وه بۆ 302 بریندار و كوژراو".
د.خالس قادر، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت "دوو حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌ران له رانیه له په‌یمانگای پزیشكی داد تۆمار كراوه و له‌شوێنه‌كانی تر حاڵه‌تی گیان له ده‌ست دان نه‌بووه و ته‌نها بریندار هه‌بووه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "نزیكه‌ی 300 بریندار هه‌بووه كه زۆربه‌یان برینداری سووك بوون"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "برینداره‌كان له خۆپیشانده‌ر و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشن، هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌یه برینه‌كانیان قورسن و له‌ژێر چاودێری دان".
ماوه‌ی سێ ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی شوێنه‌جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆته‌وه، بەهۆیەوە توندووتیژی زۆری لێکەوتەوە.