بەوێنە...خۆپیشاندانەکەی ئێستای ڕانیە

له‌ رانیه‌ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و هێزێكی زۆری ئه‌منیش بەناوشاردا بڵاوبوونەتەوە و دەستگیرکردنی هاوڵاتیان دەستی پێکردووە.


کەمێک لەمەوبەر له‌ رانیه‌ خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە هێزێكی زۆری ئه‌منیش هێنراونه‌ته‌ ناو شاره‌كه‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران. و هێزەکەش لە دەرەوەی ڕانیەوە هێنراوە و هەمەری سەربازی و چەکی قورسیان پێیە.

پەیامنێرمان لە ڕانیەوە پێی ڕاگەیاندین دكتور ئارام ماموستاى زانكۆى راپەرين بەشى كۆمپيوتەر لەلايەن ئاسايشەوە دەستگيركرا و ژمارەێەکی زۆر هاوڵاتی دیکەش دەستگیر کراون.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەك رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاككردنی خزمەتگوزاریەكان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و  دژایەتیكردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، دروشمی رووخانی ئەم حكومەتەش یەكێكە لەداواكارییەكانی تری خۆپیشاندەر.



PM:12:41:21/12/2017