خۆپیشاندان لە چەمچەماڵ دەستیپێکردەوە

خۆپیشاندان لە قەزای چەمچەماڵ دەستی پێکردەوەو خۆپیشاندەرانیش داوای چونەدەرەوەی ئەو هێزە دەکەن کە هاتۆتە قەزاکە.


سەرەڕای هێزێکی سەربازی زۆر کە هێنراوەتە قەزاکە خۆپیشاندان لە قەزای چەمچەماڵ دەستی پێکردەوە خۆپیشاندەرانیش داواکاری هەنووکەییان لە ئێستادا چوونە دەرەوەی ئەو هێزەیە کە لەدەرەوەی شارەوە هێنراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ رانیه‌ خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە و خۆپیشاندەران داوای چوونەدەرەوەی ئەو هێزە دەکەن کە بە چەکی قورسەوە هاتوونەتە شارەکە و داوا دەکەن دۆسیەی ئەمنی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بکرێت.



PM:03:50:21/12/2017