شاڵاو کۆسرەت، کوڕی کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی سەربازی کۆبۆتەوە و فەرمانی کردووە هێزەکانیان ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە.
بەگوێرەی نوسراوێککە لە پەیجە نافەرمیەکانی نزیکیانەوە بڵاوبۆتەوە شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له كۆبوونه‌وه‌یدا لەگەڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی لیوای ٣و ٧ی تایبه‌ت فه‌رمانی كردووه به هـیچ جۆرێك هـێزه‌كانیان نه‌چێته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
لە نوسراوەکەدا ئەوە هاتووە "شاڵاو کۆسرەت ڕه‌تیكردۆته‌وه هـێزی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌شداری پاكتاو كردن و گرتنی خۆپیشانده‌ران بكات و ئاماده نیه لوله‌ی تفه‌نگ له خه‌ڵكی گیرفان به‌تاڵی كوردستان به‌رز بكاته‌وه".
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێم بەردەوامە و هێزێکی زۆریش بە چەکی قورسەوە هێنراوەتە ناو شارەکان و ژمارەیەکی زۆریش لە چالاکانی مەدەنی و هاوڵاتیان دەستگیرکراون.