بەوێنە.. بریندارەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی حاجیاوا

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ ی کانوونی یەکەم لە شارۆچکەی حاجیاوا سەر بە شاری رانییە، خۆپیشاندان دەستیپێکردەوەو چەند کەسێک بریندار بوون.

پەیامنێری سپی لە دەڤەری راپەڕین بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ لە شاری رانیە، هەروەها لە شارۆچکەی حاجیاوا، سەرباری هێزێکی زۆر گەورەی ئەمنی و پێشمەرگە لە ناوچەکدا کە بە جۆرەها چەکیان پێ بوو، لەوانە زرێپۆشی هەمەرو چەکی دۆشکە، بەلآم خەڵکی رانیەو حاجیاوا دەستیان کردەوە بە خۆپیشاندان.

هێزە ئەمنییەکان تەقەیەکی زۆریان بۆ بلآوپێکردنی خەڵک بەسەر خەڵک و بەناو خەڵکدا کرد، سپی لە رێگای پەیامنێرەکەیەوە وێنەی دوو بریندار بلآودەکاتەوە.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەنها لە حاجیاوا هەر ئەمڕۆ ٨ کەس بریندار بوون.
ئا: ئەمیر حەسەن 



PM:06:47:21/12/2017