بە ڤیدیۆ..پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لەشارۆچکەی حاجیاوا

لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ ی کانوونی یەکەمەوە خۆپیشاندان لەشارۆچکەی حاجیاوای نزیک رانیە دەستیپێکردەوە، تا ئێستا بەتوندی بەردەوامە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەویت هێزە ئەمنییەکان تەقەیەکی زۆر دەکەن، خۆپیشاندەرانیش بەدەم جنێوەوە دەچنە پێشەوە.

لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان لەو شارۆچکەیەو دەڤەری راپەرین بەردەوامە، بەپێی هەندێک زانیاری نافەرمی ٨ کەس بریندارە.





PM:07:46:21/12/2017