ئاسایشی پارتی لەھەولێر دەستکردووە بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک کادیری یەکێتی کە لێپراسراوی کۆمیتەیەکیش لە نێو گیراوەکاندایە.
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردو لەسنوری شاری هەولێر ئاسایش ژمارەیەک کادیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لەکۆمیتەی دارەتوی شاری هەولێر دەستگیردووە، کە لێپرسراوی کۆمیتەکەشی لەناودایە.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات،هۆکاری دەستگیركردنی ئه‌و كادرانه‌ی یه‌كێتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نوسینی چەند بابەتێکی ڕەخنە ئامێز لەسه‌ر دەسەڵاتو قه‌یرانه‌كانی ههرێمو خۆپیشاندان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، "ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی پەیوەندی بەبەڕێوەبەری ئاسایشەوە کردووە بۆ ئازادكردنیان، به‌ڵام پێیانراگەیاندووە کە تا ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگەو تا دۆخەکە ئارام نەبێتەوە ئازاد ناکرێن.”
چه‌ند رۆژێكه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی به‌رێوه‌ده‌چێت‌و خۆپیشانده‌ران داوای موچه‌و پاشكردنی ژیانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌توندترین شێوه وهڵامدهدرێنهوهو تائێستا به‌گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان دو كه‌س شه‌هید بوه‌و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون.