لەشوێنە جیاجیاکانی دەڤەری راپەڕین و سلێمانی و شارەزوور چالآکوانان بەردەوامە، لە نێویاندا چالاکوانێکی دیاری مامۆستایان دەستگیرکرا.
لە سلێمانی تا ئێستا دەستگیرکردنی چالاکوانان بەەردەوامە و بەدەیان گەنج گیراون و کەسو کاریشیان نازانن لە کوێ دەستگیرکراون.
لە لایەکی ترەوە سه‌لمان كۆچه‌ری ئه‌ندامی به‌ره‌ی داكۆكی له مافی خه‌لك به سپی راگه‌یاند" م. یاسین عبداللە ئەندامی بەرەی داکۆکی لەمافی خەڵکی و مامۆستا لە لایەن ئاسایش لە سەروچاوە هه‌لده‌كوتنه سه‌رماڵه‌كه‌ی وده‌ستگیری ده‌كه‌ن".
ئەو ئەندامەی بەرەی داکۆکی دەڵێت" م. یاسین لەمالی خۆیدا گیراوەو و ره‌وانه‌ی بەندیخانەی ئاسایشی راپه‌رین كراوه، به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر".
ئەوچالاکوانە باس لە دەستگیرکردنی چەندان چالاکوانی تر دەکات.
مامۆستا، یاسین عبداللە ئەندامی بەرەی داکۆکی لەمافی خەڵکی کە پشەکەیەشی مامۆستایە، یه‌كێكه له‌و مامۆستایانه‌ی بەبەردەوامی له ریزی پیشه‌وه‌ی مانگرتن وگردبونه‌وه خۆپیشاندانه‌كانەوە بووە.
لە شاری رانیەش هیزێکی دەمامکدار ئەمشەو چەندان خەڵکیان دەستگیرکردووە.
لە ناوچەی شارەزووریش ژمارەیەک هاوڵاتی گەنج دەستیگیرکراونم تەنها بەو مەرجە ئازادیان دەکەن کە بەڵگەنامەیەک پڕبکەنەوە کە جارێکی تر بەشداری خۆپیشاندان نەکات.