ژمارەیەک لە رۆشنبیران لەسەر میلیتاریزمەکردن و رەشبگیری و وەڵامدانەوەی داخوازیەکانی خەڵک بە گوولە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە" شاری رانیە، یەکێک لەم شارانەی هەرێمی کوردستانە، کە چەند رۆژێکە لە دۆخێکی تەواو نائارامدا دەژی و دەسەڵاتداران شاریان بە چەکداری حیزبی تەنیوە، به‌جۆرێك حوكمی سه‌ربازی ڕانه‌گه‌یندراویان به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا سه‌پاندووه و هێزێكی سه‌ربازی زۆریان به تانك و چه‌كی قورسه‌وه ڕه‌وانه‌ی ڕانیه كردووه، کە کاری سەرەکیان بڵاوکردنەوەی زیاتری ترس و تۆقاندن و خەفەکردنی ئازادییە".
دەقی بەیانەکە..
بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
ڕێكخراوه بیانی و لۆكاڵیه‌كان
ڕایگشتی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه
ماوەی چەند رۆژێکە خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر ستەم و بێدادی، بۆ داوای سەرەتاییترین مافە مرۆییەکانیان، بە رێگەی مەدەنیانە، کەوتوونەتە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خۆڕسكی جه‌ماوه‌ری. بەڵام دەسەڵاتدارانی هه‌رێم بێ گوێدان بە هیچ پره‌نسیپێكی ئەخلاقی و یاسایی و مرۆیی، بە زەبری هێز و لە رێگەی چەکدارانی سەر بە حیزب، کەوتونه‌تە پەلاماردانی کۆی جوڵە مەدەنییەکان و شارەکانی هەرێمی کوردستانیان میلیتاریزە کردووە، لەوەش زیاتر دەستیانکردووە بە رەشبگیری و وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی خەڵک بە گوللـە. سەرئه‌نجام تا ئێستا سەدان کەس لە چالاكوانی مەدەنی، گەنجان و مامۆستایان و خوێندکاران، لە زیندانەکانی حیزب توند کراون و سەدانی دیکەیش بریندار و ژمارەیەکیش بە گوللـەی هێزەکانی سەر بە حیزب شەهید کراون.
شاری رانیە، یەکێک لەم شارانەی هەرێمی کوردستانە، کە چەند رۆژێکە لە دۆخێکی تەواو نائارامدا دەژی و دەسەڵاتداران شاریان بە چەکداری حیزبی تەنیوە، به‌جۆرێك حوكمی سه‌ربازی ڕانه‌گه‌یندراویان به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا سه‌پاندووه و هێزێكی سه‌ربازی زۆریان به تانك و چه‌كی قورسه‌وه ڕه‌وانه‌ی ڕانیه كردووه، کە کاری سەرەکیان بڵاوکردنەوەی زیاتری ترس و تۆقاندن و خەفەکردنی ئازادییە.
لێرەوە بە مەبەستی ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکەو گەڕانەوەی ئارامی و ژیان بۆ هاوڵاتیان، پێویستە بە زووترین کات:
١. کۆی ئەم هێزە حیزبییانە لە ناو شار دووربخرێنەوەو سیمای میلیتاریزەکردنی شار کۆتایی پێبهێنرێ. ٢. هەموو ئەوانەی دەستیان سوورە بە خوێنی گەنجان و خوێندکاران، سەر بە هەر هێزێکی سیاسی بن، رووبەڕووی یاسا و لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.
٣. دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و لە ژێر هیچ بیانوو و پاساوێک پەلاماری هیچ کەسێک نەدرێت.
له‌كۆتاییدا ڕایدەگەیەنین کە شکستی حوکمڕانێتی لە ھەرێمی کوردستان بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی مەدەنیی و دەستگیرکردنی چالاکوانان و داخستنی دەزگای راگەیاندن و سیاسەتی تۆقاندن چارەسەرناکرێت، بەڵکو بە چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەیتییەکانی خەڵکی کوردستان و ده‌ستگۆڕكێی ده‌سه‌ڵات و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئەم بنبەستە سیاسیی و کۆمەڵایەتییە دەکرێت کە لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم مۆدێلە لە فەرمانڕەوایەتی و دەسەڵاتدارێتی سیاسیی بەرجەستەدەبێت.
مه‌ریوان وریا قانع
ئاسۆس هه‌ردی
شوان محەمەد
كامه‌ران مه‌لا عوسمان
ئاراس فەتاح
کەمال ڕەئوف
جه‌عفه‌ر عه‌لی
نیاز محه‌مه‌د
ئارام جه‌مال
شێروان شێروانی
جەبار عەزیز