حاکم شێخ لەتیف لەسەر دەستگیرکردنی خۆپیشاندان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

حاکم لەتیف شێخ مستەفا دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بەم شێوەیەی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامی دەدەن، نا یاساییە.

لە روونكردنەوەیەدا لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "بەگوێرەی یاسا كارپێكراوەكان ھەر كەسێك دەگێرێت دەبێ بە فەرمانی داوەر بگیرێت و لە گرتوخانەیەكی زانراو بێت كە لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری داواكاری گشتیدایە، و كەس و كاری بتوانن سەردانی بكەن ( جگە لەو حاڵەتە نەبێت كە دادوەر بۆ ماەیەكی كاتی; بەنھێنی بیھێڵێتەوە بۆ سەلامەتی لێكۆڵینەوە) و دەبێ بواری پێ بدرێ; پەیوەندی بە پارێزەرەوە بكات".

 لەو روونکردنەوەیەدا لەتیف مستەفا دەڵێت"بەگوێرەی زانیاریكانمان زۆربەی ھەرە زۆری ئەوانەی گیراون، ئەگەر نەڵێین ھەمویان، بەبێ فەرمانی دادوەر گیراون، كە ئەمەش تاوانە، ھەرەوەھا ئەوانەی شوێنی گرتنیان دیار نییە یان لەشوێنی گرتنی ڕەسمی دانەنراون، دووبارە تاوانە و بكەرەكانیان دەخاتە ژێر بەرپرسیارێتی بۆیە داوا لە كەس و كاریان دەكەم ھەریەكەیان بچێتە لای دادوەری لێكۆڵینەوەی ناوچەكەی خۆی و سكاڵا تۆمار بكەن لەسەر بەرپرسانی; ناوچەكانیان یان بەرپرسی ئەو دەزگا ئەمنیانەی ئەو جۆرە گرتن و بێ سەروشوێنانەی دەرەوە دادگا ئەنجام دەدەن".

ماوەی سێ رۆژە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان خۆپیشاندانی گەورە بەخۆیانەوە دەبینن و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا بەردەوامە، دوو هاوڵاتی کوژراون و نزیکەی سەد هاوڵاتی و پۆلیس برینداربوون و دەیان بەرەگا و چەند بیانەیەکی حکومیش سوتێنراون.



AM:11:48:22/12/2017