لە چەمچەماڵ خۆپیشاندانەکان دەستیان پێ کردەوە و خۆپشاندەران داوای چوونەدەرەوەی ئەو هێزە دەکەن کە هاتۆتە قەزاکە.
پەیامنێرمان لە قەزای چەمچەماڵەوە پێیڕاگەیاندین سەرەڕای دەسگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی و چالاکوانان لە ئێستادا خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردۆتەوە و خۆپشاندەران داوای چوونەدەرەوەی ئەو هێزە دەکەن کە هاتۆتە قەزاکە.
لەئێستادا خۆپیشاندان لە قەزای ڕانیەش بەردەوامە و بەپێی زانیاریەکان تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندو دەکرێت.
ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندان لە هەندێک ناوچەی هەرێم بەردەوام هێزێکی سەربازی زۆریش بە چەکی قورسەوە هێنراونەتە شارەکان