عەبادی: بێدەنگ نابین هاوڵاتیان رووبەرووی مەترسی ببنەوە

وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند"ئێمە بێ دەنگ نابین بەرامبەر ئەوەی هاووڵاتیان بەرەوڕووی مەترسی ببنەوە".

ئەمڕۆ هەینی ١٢ ی کانوونی یەکەم، سەعد حەدیسی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رەوشی کوردستان بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند "حكومەت پابەندە بە گرەنتی مافی رادەربڕین و خۆپیشاندان بە پێی دەستووری عێراقی".

وتەبێژەکەی عەبادی وتیشی "هەرێم بەشێكە لە عێراق، دەسەڵاتی فیدراڵی بەرپرسە لە پاراستنی رۆڵەكانیان لەوێ و بەرژەوەندی گشتی و تایبەت.

حەدیسی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە حكومەتی فیدراڵ لە نزیكەوە چاودێری رەوشەكە دەكات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "بێ دەنگ نامێنێتەوە بەرامبەر پێشێلكارییەكان، كە بەرامبەر مەدەنییەكان دەكرێت لە حاڵی بەكارهێنانی توندوتیژیدا".

ماوەی پێنج رۆژە خەڵکی ناڕازی سلێمانی و هەڵبجەو شارۆچکەکانی سەر بەدوو پارێزگایە خۆپیشاندانی گەورە گەورە دژی حکومەتی هەرێم سازدەکەن و چەندان رووبەروبوونەوەی قورس لەنێوان خۆپیشاندەران و دەزگا ئەمنییەکانی حیزبدا رویان داوە. 



PM:07:41:22/12/2017