قەوارەی نەوەی
نوێ رایدەگەیەنن " دۆخی شاسوار عەبدولواحید باش نییەو رێگاش نە بە
چارەسەرکردنی دەدرێت، نەبەبنینی لەلایەن
پاڕیزەرو خێزانەکەیەوە".
شێروان شێروانی خۆبه‌خش له‌نه‌وه‌ی نوێ له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی
خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لەپۆستێکدا نووسیوویەتی "ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌دۆخی ته‌ندروستی
شاسوار ئه‌وه زانراوه، كه سێ ڕوژه مانی له‌خواردن گرتوه، وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر
به‌نایاسایی ڕفاندنی و دۆخی باش نییه، ڕێگه‌ش نه به‌چاره‌سه‌ركردنی ده‌درێت، نه
به‌بینینی له‌لایه‌ن پارێزەر و خێزانه‌كه‌یه‌وه".
شێروان شیروانی دەڵێت " له 19ی مانگ دوای ئه‌وه‌ی لهچێكی
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ربازی ده‌بێت، لەلایه‌ن دو لاندگرۆزه‌ری بێ تابلۆ و جامڕه‌ش
و هێزێكی تایبه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ڕفێنرێت بۆ شوێنێكی شاراوه له‌قه‌لاچوالان".
شێروانی ڕاشیگیاندووه، "دوای فشاری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی
شاسوار گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌سلێمانی، دوو دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه
(تحریچ و تشهیر)، كه هه‌ردوكیان ئه‌گه‌ری ئازادبون به‌كه‌فاله‌ت دەیگرێتهوه".
ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان "وه‌ك جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی
نوێ له‌سبه‌ینێوه ڕێكاری مه‌ده‌نی و یاسای دژ بهرفاندن و گۆشه‌گیركردنی ته‌واوی
به‌ندكراوانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌گرینه‌به‌ر، هه‌تا دڵنیابون له‌سه‌لامه‌تی
و ئازادی ته‌واوی ده‌ستگیركراوان له‌رۆژی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كانه‌وه".