ئۆردو‌غان و ئاکەپە کودەتای بەسەر هەدەپەدا کردووەو لە کۆی ١٠٢ شارەوانی کە هەدەپە سەرۆکایەتییەکەی لەهەڵبژاردندا برۆدتەوە، ٩٤ پەرلەمانتاریان لەسەر کار لابراون.
حارتی دیموكراتی گه‌لان، هه‌ده‌په، رایده‌گه‌یه‌نێت " 94 سه‌رۆكی شاره‌وانی پارتی دیموكراتی ناوچه‌كان لابراون، به‌وه‌ش 31 ملیۆن كه‌س له توركیا له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه هه‌ڵنه‌بژێردراون".
ئایهان بیلگه‌ن، وته‌بێژی هه‌ده‌په له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه به ئاماده‌بونی وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو، ئاشكرایكرد له كۆی 102 شاره‌وانی كه پارتی دیموكراتی ناوچه‌كان، ده‌به‌په تیایاندا براوه بووه 94یان لابراون و قه‌ییومیان بۆ دانراوه.
ناوبراو ئاماژه بەوەش دەکات، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆسه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ده‌په به‌رده‌وامه و ته‌نها له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا حه‌وت هه‌زار ئه‌ندامیان زیندانی كراون و دوو هه‌زاریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.