باهۆز نەسرەدین ناسراو بە باهۆز کوردە، ڕۆژنامەنوسی ئێن ئاڕ تی ئێوارەی دوێنێ لە لایەن هێزێکی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیکرا و تا ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ڕووننەکراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئێوارەی دوێنێ، ڕۆژنامەنوسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە یەکێک بووە لە وانەی لە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیدا کاریکردووە، دەستگیکراوە و تا ئێستاش هۆکارەکەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕووننەکراوەتەوە.
باهۆز، دەرچووی زانکۆی سلێمانییە و لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە لە بەشەجیاوازەکانی ئەو کەناڵە کاریکردووە و جگە لەوەی کە لە بواری کاری هونەریدا کاردەکات و چەندین کاری بە هاوبەشی لەگەڵ میترۆنۆم پرۆدەکشن و شۆت ئەژانسی بۆ ڕیکلام کردووە و پێشتریش لەساڵی ڕابردووشدا، لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستگیرکردن بووەوە.