پێنج رۆژە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئەندام پەرلەمانێکیان دەستگیر کردووە

هەرچەندە ئەندام پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان حەسانەیەو هەر داوایەکیشی لەسەر بێت دەبێت پەیوەندی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بکرێت، بەلآم هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی پێنج رۆژە رابوون مەعروف ئەندام پەرلەمانی کوردستانیان دەستگیرکردووە.

تا ئێستا رابوون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە پێشووتر سەر بەگۆڕان بوو، پێنج رۆژە گیراوەو کەسوکارەکەی نازانن لە کوێ دەستگیرکراوەوم هاوکات نەبراوەتە بەردەم دادوەریش.

ئاری هەرسین سەرۆکی فراسکیۆنی نەتەوەیی لەپەرلەمانی کوردستان بە سپی راگەیاند" دەزگا ئەمنییەکان هیچ رێزیکیان بۆ پەرلەمانتار نەهێشتۆتەوە، دەستگیرکردنی پەرلەمانتار و هەر هاولآتییەکی تر بەبێ رێوشوێنە یاساییەکان و بەبێ بڕیاری دادوەرو مافی گرتنی پارێزەرو هێنانی بۆ بەردەم دادوەر، هەر هەڵسوکەوتێک پێچەوانەی ئەمانە بێت پێشێلکردنی تەواوی مافی مرۆڤ و یاسا بەرکارەکانی هەرێمە".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" ئەوە مایەی سەرسوڕمانە بێدەنگی سەرۆکایەتی پەرلەمانە لەسەر دەستگیرکردنی ئەندام پەرلەمانێکی کە ماوەی پێنج رۆژە دەستگیرکراوە و هیچ چارەنووسێکی دیار نییە، لە کاتێکدا ئەو حەسانەی هەیە بەپێی یاسا".

ماوەی شەش رۆژە سلێمانی بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ناوچەی سلێمانی بەسەدان کەس لەناو سلێمانی و قەزاو ناحیەکان دەستگیرکراون و هەندێکیان ئازاد کراون و هەنێدێکیشیان تا ئێستا ماونەتەوە بەبێ ئەوەی ببرێنە بەردەم دادوەر. 



AM:11:23:24/12/2017