بەرێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزور ڕایگەیاند كە شەوی ڕابردوو سەرجەم دەستبەسەركراوەكانی سنوری شارەزور و هەڵەبجەیان ئازاد كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیێندراوێكدا دەڵێت "ئەمشەو بە هەوڵی زۆری بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەزوور و قسەكردن لەگەڵ دادوەر و پارێزگاردا، بڕیاریان دا سەرجەم ئەو كەسانەی وەكو میوان لای بەڕێوەبەرایەتیمان بوون، ئازادبكرێن و بەڕێزەوە نێردرانەوە ماڵی خۆیان".
دەقی راگەیێندراوەكە:
بابەت: ئازادكردنی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی كە لەسەر خۆپشاندانەكان میوانمان بوون
ئەمشەو بەهەوڵی زۆری بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەزوور بەڕێز عەمید كەرەم و قسەكردن لەگەڵ بەڕێز دادوەر و پارێزگاردا بڕیاریاندا كە سەرجەم ئەو كەسانەی كە وەك میوان لای بەڕێوەبەرایەتیمان بوون ئازاد بكرێن و زۆر بەڕێزەوە نێردرانەوە ماڵی خۆیان.
سەرجەم ئەو هەواڵانەش رەتدەكەینەوە كە گوایە رەشبگیری كرابێت و ئەو ژمارە زۆرەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەوترا گوایە ئاسایش گرتوونی راستبن.
ئیمە و ئەو كەسانەشی كە لە لای ئیمە میوان بوون بەرپرسیارێتی گەورەمان لەسەر شانە ئەویش پاراستنی ئارامی و ناوبانگی پارێزگای هەڵەبجەیە وەك پایتەختی ئاشی، هیوادارین بەهەموولایەك هەوڵی پاراستنی ئاشتی و ئارامی بدەین بۆ ناوچەكەمان تا ئەم دۆخەش پێكەوە تیدەپەڕێنین .
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور