ئەمڕۆ ژمارەیەک پەرلەمانتاری لیستە جیاکان سەردانی ئاسایش دەکەن بەمەبەستی بینی رابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانو شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ، بەڵام ناتوانن نە ئەوان و نە هیچ دەستگیرکراوێکی تر ببینن، هاوکات پارێزگاری سلێمانی کە لێپرسراوی لیژنەی ئەمنیە تا ئێستا لەسەر کۆی رووداوەکان بێدەنگە.
د. شێرکۆ حەمە ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کودستان لە لێدوانێکی بۆ سپی میدیا رایگەیاند" دەستگیرکردنی رابوون مەعروف یاسایی نییەو ئەو حەسانەی پەرلەمانی هەیە، هەروەها گرتنی شاسوار عەبدولواحید بەو شێوەیەو نەبردنی بۆ بەردەم دادوەری کەیسەکە پێشێلکردنی یاسایە".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەر کەسێک دەستگیردەکرێت مافی گرتنی پارێزەر و بینینی کەسوکارەکەی هەیە، کە تا ئێستا رێگا بەو دووگیراوەو سەرجەم گیراوەکان نەدراوە کە ئەم مافەیان پیادە بکەن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ ی کانوونی یەکەم وەفدێکی پەرلەمانی لە لیستە جیاجیاکان بەمەبەستی بینینی رابون مەعروف و شاسوار عەبدولواحید سەردانی ئاسایشی سلێمانیان کرد، بەڵام بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی وەستا حەسەن لەگەڵیان دادەنیشت و پێیان دەڵێت " تەندروستی باشە، بەس لای ئەوان زیندانی نییە".
د.شێركۆ حهئهمین لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی" بهڕێوهبهری ئاسایشی سلێمانی ئهمڕۆ لهكۆبونهوهیهكدا پێڕاگهیاندون، كه ههمو ئهو كهسانهی دهستگیركراون لهرۆژانی رابردودا ئازاد كراونو تهنها پانزه كهسیان نهبێت، ئهو وتی "بهڕێوهبهری ئاسایش پێیوتین ههمو ئهو مامۆستایانهی دهستگیركرابون ئازادكراون”.
سەبارەت بە شاسوار عەبدولواحیدا لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی وتوویەتی " شاسوار عهبدولواحید سهلامهتهو ئازادكردنیشی دهبێت بهفهرمانی دادوهر بێت”.
ئەو رووداوانە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پارێزگاری سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر کە لێپرسراوی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکەیە، دەربارەی هەموو ئەو پێشێلکاریە نا یاسایانەی کەبەرامبەر خۆپیشاندەران کراون، چ لەسەر سوتانی بارەگاو دەزگا حکومیەکان هیچ هەڵوێست و راگەیاندراوێکی بڵاونەکردۆتەوە.
هەروەها سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان نیشان نەداوە لەسەر دەستگیرکردنی پەرلەمانتار رابوون مەعروف، جگە لە د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان کە راگەیاندنێکی لەسەر بلآوکردەوەو مەحکومی کرد.