له‌ناحیه‌ی شۆڕشی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئەمشەو 24ی کانونی یەکەم ته‌قه له‌ماڵی سەرۆکی لیژنەی سه‌ربازی چەمچەماڵ " ژووری عەمەلیات" کرا.
لیوا جه‌مال ئه‌نوه‌ر، ناسراو به (جه‌ماله سوور) سه‌رۆکی لیژنه‌ی سه‌ربازی چه‌مچه‌ماڵ به ماڵپەڕی دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمشەو له‌لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستڕێژی گولـله له‌ماڵەکەم کرا و زیاتر له 50 فیشه‌ک به‌ر خانووه‌که‌مان که‌وتووه و هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه".
سه‌رۆکی لیژنه‌ی سه‌ربازی چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاند " له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵمان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کییه، نه‌توانراوە له‌ئێستادا هیچ که‌سێک به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌کردنه‌که ده‌ستگیربکرێت".
لیوا جه‌مال ئه‌نوه‌ر، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له‌هێزه‌کانی به‌رگری و فریاکه‌وتن، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه له‌دوای خۆپیشاندانه‌کانی سنوره‌که به‌فه‌رمانێک کرا به سه‌رۆکی لیژنه‌ی سه‌ربازی له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.