بەوێنە .. دوو چالاکوانی تری نەوەی نوێ دەستگیرکران

ئەمشەو ٢٤ ی کانوونی یەکەم هێزە ئەمنییەکانی سڵێمانی دوو چالاکوانی نەوەی نوێیان دەستگیر کرد. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند،" ئەمشەو هەریەک سوهەیب ئەحمەد کاکە مەحمود و سیروان عەلی چالاکوانانی نەوەی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران".

ئەم دووو دەستگیرکراوە نوێیەی نەوەی نوێ میدیاکارن، هەرچی سوهەیب ئەحمەد ماوەیەک لە میدیای گۆڕان کاری کردووە، هاوکات سیروان عەلی ماوەیەکی زۆر لە میدیاکانی یەکێتی کاری کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای سلێمانی ١١ کەسی تر کەس کارمەندی کۆمپانیای نالیابوون و بۆ ناڕەزایەتی پێشاندان لەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید چووبوونە بەردەم دادگا دەستگیرکران.

لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، لەنێویاندا ژمارەیەکی بەرچاویان سەر بەنەوەی نەوێن.

 



PM:10:43:24/12/2017