دوو چالاکوانی نەوەی نوێ ئازاد کرا

شەوی رابردوو هەردوو چالاکوانی نەوەی نوێ سوهەیب ئەحمەد و خەبات نەوزاد لەکاتی گشتکردنیان بۆ بەغدا، لە فرۆکە خانەی سلێمانی دەستگیکران، خەبات نەوزاد رایگەیاند" ئازاد کراون".

خەبات نەوزاد چالاکوانی نەوەی نوێ بە سپی راگەیاند" شەوی رابردوو لەگەڵ رۆژنامە نوس سوھەیب ئەحمەی ھاوڕێم بەمەبەستی گەشتێک بۆشاری بەغداد چوینە فرۆکەخانەی سلێمانی دوای برینی ھەموو رێکارەکان لەساتی چونە ناو فرۆکە راگیراین و گەشتەکەمان ھەڵوەشینرایەوە و لە نێو فرۆکەخانە دەست بەسەر کراین و لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ کرا".

خەبات نەوزاد لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ سپی وتیشی" درەنگانێکی شەو ئازاد کراین، بەداخەوە مۆبایل و ھۆکاری پەیوەندیم نەبوو بێمە خزمەتتان".

تا ئێستا ناوبەناو دەستگیرکردنی چالاکوانانی نەوەی نوێ دەستبەسەرن، لەنێویشیاندا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەکەو پەرلەمانتار رابوون مەعروف.



AM:11:57:25/12/2017