سەرۆکی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوە ڕادەگەیەنێت

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە ئاگادارینامەیەكدا كە بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن نێردراوە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت.


بەگوێرەی ئەوئاگادارینامەیە کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" !نێردراوە سبەینێ‌ سێشەممە كاتژمێر 11ی پێشنوەڕۆ د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەست لە كاركێشانەوەی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمانی ڕابگەیەنێت.

ئەو بڕیاری سەرۆكی پەرلەمان لەكاتێكدا دێت، لەدوو رۆژی رابروودا هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لەڕێگەی بەیاننامەیەكی هاوبەشەوە كشانەوەی خۆیان لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند.

د.یوسف محه‌مه‌د له‌سه‌ر پشكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ و به‌هۆی‌ گرفتی‌ نێوان پارتی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌، رێگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كردنی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ لێگیراوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌2735 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:59:25/12/2017