قاسمی سلێمانی بەغداو هەولێر لەیەک نزیک دەکاتەوە
"هەرێم بە مەرجەکانی بەغدا ڕازی دەبێت"

قاسمی سلێمانی دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بەرسانی یەکێتیشدا کۆبووەوە.


سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە "سپی" راگەیاند "دوای ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ بارزانی کۆبوونەوە، فەرماندەی قەرارگای قودسی قاسمی سلێمانی و وەفدێکی پایەبەرزی ئەو ولآتە کە پێکهاتبوون لە دانایی فەڕ نوێنەری خامەنەئی و هاشمی نوێنەری ئیتلاعات و مزرگانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی و بەرهەم ساڵح رۆژی یەک شەممە کۆبوونەتەوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەرپرسانی کورد بەتایبەت پارتی بە قاسمی سلێمانیان ڕاگەیاندووە کە "ئامادەن بۆ پێکهێنانی دەستەی بەڕێوەبردنی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوریەکانی هەرێمدا".

سەرچاوەکە جەختیشی لەوەکردەوە کە بەپرسانی پارتی بەوە ڕازیبوون کە هێزە عێراقییەکان ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم بچنە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و فیشخاپوور و ئەو دەروازانە بە هاوبەشی لەلایەن هەرێم و بەغدا بەڕێوە ببرێن.

بەگوێرەی زانیاریەکان قاسمی سلێمانی لەو ڕێگەیەوە هەوڵی ئەوە دەدات گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا دەست پێبکاتەوە و بەرپرسانی بەغداش بەم هەنگاوانە ڕازی دەست بە گفتووگۆ بکەنەوە.

پێشتر "سپی" وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئەوەی بڵاوکردەوە کە دوێنێ فەرماندەی قەرارگای قودسی قاسمی سلێمانی و وەفدێکی پایەبەرزی ئەو ولآتە کە پێکهاتبوون لە دانایی فەڕ نوێنەری خامەنەئی و هاشمی نوێنەری ئیتلاعات، سەردانی هەرێمیان کردووەو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دا لە ناوچەی بارزان کۆبوونەوەتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەم لینکە بکە



PM:11:15:26/12/2017