ڕێکارەکانی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کەوتە بەیانی و بڕی کەفالەتەکەشی 10 ملیۆن دینارە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند کە "بەهۆی هەندێ ڕێکاری ئیداریەوە ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دواکەوت و ئەمشەویش لە زیندان دەمێنێتەوە و پێدەچێت سبەینێ ئەو ڕێوشوێنانە تەواو بکرێن".
ئێوارەی ئەمڕۆ پارێزەری شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئەوەی ڕاگەیاند کە ناوبراو "له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانییه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا و تیمی پارێزه‌رانی سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی رێوشوێنه یاساییه‌كانن بۆ ئازادكردنی،ئه‌و كهفالهتهشی بڕیاره‌كه ده‌یگرێته‌وه كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دیناره".
شه‌وی 19-12-2017 شاسوار عه‌بدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له وڵاتی به‌ریتانیاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه رفێنرا.