بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا بۆ دۆزینەوەی کچێک، داوایەکی ئاڕاستەی سەرجەم ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، بڵاوکردووەتەوە، تیایدا وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "تکایە ھاوکارمان بن لە دۆزینەوەی ئەم کچەی لە وێنەکەدا دیارە، کە ناوی (زینەب)ە و تەمەنی 16 ساڵە، بیرکۆڵە و ماوەی سێ رۆژە لە ماڵ دەرچووە و ون بووە".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، داواش دەکات ھەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەم کچە ھەیە، ئاگاداریان بکاتەوە، یان پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07508894399) بکات