فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسکی پارتی دەرچوو

فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەكە لە فەرماندەی هێزە ئاسمانیەكانی عێراق و وەزیری پێشووی بەرگری عێراق دەرچووە.


میدیاكانی عێراق لە زاری عالیە نوسێفی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاویانكردوەتەوە كە بەهۆی بەهەدەردانی موڵكی گشتی و بەكارهێنانی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی فەرمانی دەستگیكردن بۆ هەریەكە لە فەریق "ئەنوەر حەمە ئەمین" فەرماندەی هێزە ئاسمانیەكانی عێراق کە پارتیە و "خالد عوبێدی" وەزیری پێشووی بەرگری عێراق دەركراوە.



PM:06:59:27/12/2017