سەرۆکی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند" حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت خه‌ڵک به‌خێوبکات و ده‌ستگیرکردنی ئه‌وان و خۆپیشانده‌ران کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن".
له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا، دوای ئازدکردنی شاسوار عه‌بدولواحید لەگەڵ دەستەیەک لە چالاکوانانی نەوەی نوێ، ڕایگه‌یاند "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به فه‌رمی له حکومه‌تی عێراق مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا به‌شدار ده‌بن، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست".
سەرۆکی نەوەی نوێ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان به‌رده‌وام ده‌بن له چالاکییه‌کان و سوور ده‌بن له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان و هه‌نگاونان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان،هەروەها ده‌شڵێت " هاوڵاتیان ده‌بێت سووربن له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان و ڕێگه‌ی مه‌ده‌نیانه بگرنه‌به‌ر بۆ به‌دیهێنانیان".
له‌باره‌ی ده‌ستگیرکردنییه‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد "به‌پێی ماده‌یه‌کی یاسایی سه‌رده‌می حکومه‌تی به‌عس ده‌ستگیرکرام، به‌ڵام دواتر دادوه‌ر ماده‌ی دۆسیه‌که‌ی گۆڕی بۆ یاسای خۆپیشاندانه‌کان و به که‌فاله‌ت ئازادکرام".