ئەڤەکادۆ یەکێکە لەمیوە بەسودو زۆر گرنگەکان دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی ،هەربۆیە
خواردنی ئەڤەکادۆ زۆر پێویستە ڕۆژانە.
لەسودە گرنگەکانی:
1- سەرچاوەی چەوری سودبەخشە: ئەڤەکادۆ پڕیەتی لە چەوری
سودبەخش کە دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی کۆڵستڕۆڵی زیان بەخش.
2- کێشی لەش نۆرماڵ دەکات: خواردنی ئەڤەکادۆ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش،
هەربۆیە رێگری دەکات لە زیاد بونی کێشی لەش.
3- لەتوشبون بەشەکرە دەتپارێزێت: ئەڤەکادۆ ئاستی شەکرە
لەلەشدا رێک دەخات هەربۆیە خواردنی ئەڤەکادۆ لەگەڵ ژەمەکاندا رێگری دەکات لە بەرزبونەوەی
ئاستی شەکرە.
4- دەژە هەوکردنە:ئەڤەکادۆ دژە هەوکردنەو هەروەها بەرپرسە لە پێدانی تەندروستیەکی باش بە جەستە.
5- یارمەتی تەندروستی چاو دەدات: چەند مادەیەکی خۆراکی
کە لەم میوەیەدا هەیە ڕێگری دەکات لە نەخۆشیەکانی چاوو کوێربون.
6- تەندرووستە بۆ قژو پێست: خواردنی یەک ئەڤەکادۆ
%٢٠ ڤیتامین E تێدایە ئەم ڤیتامینەش دەبێتە هۆی نەرم بونی پێست و قژ لە
کڕێش دەپارێزێت.
7- ئێسک بەهێز دەکات: ئەڤەکادۆ ڤیتامین K تێدایە هەربۆیە دەبێتە هۆی بەهێز
بونی ئێسکەکان.
8- ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە: ئەڤاکادۆ لەبەر ئەوەی دژە هەوکردنە بۆیە لە ئازارو
نەخۆشیەکانی ئێسک دەتپارێزێت.
9- یارمەتی کرداری هەرس دەدات: بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵی تێدایە ئەمەش وادەکات
کە کرداری هەرس ئاسان بکات.
سەرچاوە: Health Zones
وە:هە-ف