سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان سزادانی جەماعی خەڵکی کوردستانە، هەروەها نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە قسەکانی بەغدا نوری مالکی دەکات.
ئه‌مڕۆ 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، رایگه‌یاند"سه‌باره‌ت بهههناردهو داهاتی نه‌وت و گازی هه‌رێم به‌داخه‌وه لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی هیچ زانیاریه‌كی تێدانهبوهو به‌بێ ئاگایی ئه‌و لێدوانه‌ی داوه، به‌داتا وه‌ڵامی عه‌بادی له‌باره‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمه‌وه ده‌ده‌ینه‌وه، لیژنه‌ی نه‌وت و گازی حكومه‌ت سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی وهڵامهكهن به‌ژماره زانیارییه‌كانی بۆدهخهینهڕوو".
سەرۆکی حکومەت وتیشی "ئاماده‌ین ورده‌كاریی هه‌نارده‌و داتای نه‌وتی هه‌رێم به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بده‌ین، به‌داخه‌وه ئه‌و ته‌نها له‌كۆنگره ڕۆژنامهوانیهكانیدا باسی هه‌رێم ده‌كات و ئێمه‌ش ناچارین هه‌ر به‌هه‌مانشێوه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه".
سەبارەت بە هەڵبژرادن سەرۆکی حکومەت وتی " له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كوردستان كۆبونه‌ته‌وه‌و، دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵیش كۆمسیۆن و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجامده‌ده‌ین واده‌یه‌ك دیاریده‌كه‌ین".
دەربارەی لێدوانەکانی مالکی جێگری سەرۆکی عێراق وتی " "پێشوازی له‌و قسانه ده‌كه‌ین پێشوازی له‌دانوستانی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین، چونكه سه‌قامگیریی پێویستی به‌دانوستانی جددی هه‌یه، بۆیه قسه‌كانی مالیكی جێگه‌ی ڕێزه".
ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌و قسانه‌ی كه نوری مالیكی كردویه‌تی دواتریش عه‌لاوی، ئێمه ڕێزیان لێده‌گرین و ده‌مانه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن".
وتیشی:"ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لهپێشنیازهكانی مالیكی ده‌كه‌ین و ڕێزی لێ ده‌گرین".
بارزانی سەبارەت بە مەرجەکانی یەکگرتووە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یه‌كگرتوو كۆده‌بینه‌وه، له‌ڕابردوشدا ئه‌و حزبه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردوه، ئه‌وه‌ی داوایان كردوه، له‌چوارچێوه‌ی خێر‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمه، بۆیه ئێمه پێشوازی له‌و داواكاریانه ده‌كه‌ین و وه‌ك حكومه‌ت جددی ده‌بین لهجێبهجێكردنیاندا".