رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی دژی مامەڵەی هێزە ئەمنیەکانە لەگەڵ خۆپیشاندەران و بە " توندوتیژ " وەسف کردو داوا دەکات هێزە ئەمنییەکان بەرپرسانە مامەڵە بکەن.
عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە میانی پێشوازیکردنی لە گروپی " لەپێناو ئاشتیدا" ئاماژەی بەوەداوە، " ھەر لەسەرەتاوە بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای بەخەباتی مەدەنی هەبووەو بەشێوازە جیاوازەکانی ئەو خەباتە کاردەکات بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە خۆی لە ماف و بەرژوەندیەکانی خەڵک دەبینێتەوە.
باسی لەوەشکردوە، "لە ھەندێک لاوە بەرنامە ھەیە بۆ لەباربردنی خەباتی مەدەنی ئەوەشی بە زیان گەیاندن بە خەڵک و مافەکانیان لێکداوەتەوە".