هەبونی منداڵ خەونی هەموو خێزانێکە
، لەوانەیە خانمان تائێستا نەیان زانیبێت کە خواردنی خۆراکیش کاریگەری هەیەلەسەر لەباربردنی کۆرپەلەکەی هەربۆیە زۆر گرنگە خانمان
ئاگاداری ئەم چەند خۆراکە بن .
1- ئەنەناس: ئەنەناس یەکێکە لە خۆراکانەی کە کاریگەری
خراپی هەیە لەسەرخانمان و دەبێتە هۆی لەبار بردنی کۆرپەلە.
2- شەربەتی ئالوڤێرا: ئاشکرایە کە خانمان دەزانن ئالوڤێرا یەکێکە لەو
ڕوەکانەی کە زۆر تەندروستە بۆ پێست، بەڵام ئەگەر بێتو لەماوەی سکپڕیدا بەکاری بهێنن
بۆ خواردن ئەوا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کۆرپەلە.
3- قۆخ: هەموومان
دەزانین شەربەتی قۆخ تامێکی زۆر خۆشی هەیە ،بەڵاملەوانەیە تا ئێستاش نەتزانیبێت کەزۆر مەترسیدارە بۆ خانمانی تازە سکپڕ.
4- قاوە: ئەگەر خانمێکی قاوە خۆری ئەوا دەبێت باش بزانیت
خواردنی قاوە دەبێتە هۆی لەناوبردنی کۆرپەلەی خانمانی تازە سکپڕ، لەبەرئەوەی قاوە ئاوی
جەستە هەلدەمژێت ئەمەش وادەکات کە ڕێژەی کالیسیۆم لە لەشدا کەمبێتەوە و زیان بەکۆرپەلەکەت
بگات.
5- ماسی لەقتوکراو:خواردنی ماسی لەقتو کراو باش نیە
بۆخانمانی تازە سکپڕ لەبەرئەوەی لە بەکتریایەک پێک دێت بە لیستریا ناودەبرێت ئەم بەکتریایەش
دەبێتە هۆی لەبارچونی کۆرپەلە.
6- چای سەوز: چای سەوز هەرچەندە دژە ئۆکسانە وە ڕێژەیەکی
باشیش کافاینی تێدایە. بەڵام دەبێتە هۆی لەناوبردنی کۆرپەلەش.
سەچاوە: Healthy tips
وە:ه-ف