میدیاکارێکی گۆڕان رەخنە لە دابەشکردن پۆستەکان دەگرێت

میدیاکارێکی گۆڕان رەخنە لە خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەگرێ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی نێو ئەو حیزبە.

ئاسۆ جەمال موختار کە میدکارێکی دیاری گۆڕانەو هەر لەسەرەتای درووستبوونی کۆمپانیای وشەوە لەگەڵ گۆڕان ئیشی کردووە لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت " کابرا لە بە شی گڵۆپە ..ئەیکەن بەمەسولی بەشی ژمێریاری.. کابرا نازانێ تەماتە چی یە..ئەیکەن بەمەسولی ژمێریاری.. سەدرەحمەت لە کفن دز..ماڵئاوا ..لە ڕێبازەکەت کاکە نەوشیروان".

هەروەها لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی "هاوڕێیانم ئە گە ر وازم کە میدیای گۆڕان و بزوتنە وەی گۆڕان هێنا، قبوڵی ناکە م لە خانە ی ڕاپە ڕاندنە کە تا بچوکترین کەس و کارمە نیان قسە یە ک بکە ن، چونکە من هە گبە یە کم لە گۆڕان سە د ڕە حمە ت لە گۆڕت کاک نە وشیروان".



AM:12:45:29/12/2017