ئێران....خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدرا

دوێنێ سەدان هاوڵاتی لە شاری مەشهەد دووەم گەورەترین شاری ئێران خۆپیشاندانیان لە دژی بەرزی نرخی شتومەک ئەنجامداراوە.


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، خۆپیشاندەران دروشمی مردن بۆ ڕۆحانی و مردن بۆ دیکتاتۆریان وتووەتەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێرانیش خۆپیشاندان هەردوو شاری کاشمەر و نیشابوری سەر بە پارێزگای خۆراسان ئەنجامدراوە و پارێزگاری شارەکەش ڕایگەیاندووە، " هەرچەندە خۆپیشاندانەکە نایاسایی بووە و مۆڵەتی نەبووە، بەڵام پۆلیس بە شێوەیەکی لێبوردانە مامەڵەی لەگەڵ کردوون".

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێران گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەت بە هۆکار دەزانن بۆ خراپی باری ئابووری وڵاتەکە، لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا لەسەدا ١٢ یە کە ژمارەیان لە وڵاتەکەدا دەگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس.



AM:08:50:29/12/2017