ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٦٦دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لەپێشوودا وای لە وڵاتانی ئۆپیک کرد ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ئەنجام بدەن و بەو هۆیەوە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ساڵیشدا بۆ ماوەی ٩ مانگى تر درێژکرایەوە و لە کۆتایى تشرینى دووەمى ٢٠١٧دا جارێکى تر درێژكرایەوە بۆ دوای مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٨.