هاوڵاتیەک خۆی سوتاند

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ له‌ گوندێكی‌ ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ هاوڵاتیه‌ك خۆی سووتاند و كه‌سوكاره‌كه‌شی‌ ده‌ڵێن نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ "سپێ میدیا" نێردراوە رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گوندی شێخ له‌نگه‌ری‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی كوڵه‌جۆوه‌ هاوڵاتیه‌ك كه‌ له‌ ره‌گه‌زی نێره‌ به‌سوتاوی هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار".

رائید عه‌لی جه‌مال قدووری دتڵێت "ئه‌و هاوڵاتیه‌ ناوی (ج. ح. ت)ه‌ و له‌دایكبووی ساڵی‌ 1963یه‌ و به‌وته‌ی خۆی، خۆی خۆی سوتاندووه‌".

وتیشی‌ "به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ناوبراو كه‌مئه‌ندامه‌ و له‌هه‌مان كاتدا باری ده‌رونی ته‌واونیه‌ هه‌ربۆیه‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگری‌ له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌".

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "دوای چاره‌سه‌ری پێویست له‌به‌شی فریاكه‌وتنی كه‌لار به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".



PM:12:15:29/12/2017