بۆ ئەوەی ببی بە خاوەنی پێستێکی تەندروست و درەوشاوە ئەم خۆراکانە بخۆ
دەبێت لەوە تێبگەین کە خواردن ی تەندروست زۆر گرنگ و پێویستە بۆ جەستە بەتایبەت پێست. هەربۆیە ئەگەر دەتەوێت ببی بە خاوەن پێستێکی جوان و ڕەونەق دار ئەوا ئەم خۆراکانە بخۆ.
1- هێلکە : یەکێکە لەوخۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە ترشی ئەمینی ئەم ترشەش بەرپڕسە لە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
2- گێزەر: ڤیتامین A کە تێدایە ئەم ڤیتامینە زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی کێشەکانی پێست هەروەها ڕیشالێشی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.
3- تەماتە: خواردنی تەماتە پێست دەپارزێت لە تیشکی UV کە ئەم تیشکە هۆکارە بۆ شێرپەنجەی پێست.
4- شوتی: شوتی بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە دەبێتەهۆی درەوشانەوەی پێست.
5- چای سەوز: چای سەوز دژە هەوکردنە ئەمەش وادەکات کە دژی شێرپەنجەی پێست و زییپکە بجەنگێت.
6- گوێز: گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ئۆمیگا ٣ تێدایە دەبیتە هۆی بەرهەم هێنانی کۆلاجین و بەدورت دەگرێت لە پیری.
7- ئەڤەکادۆ: ئەم خۆراکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانیA , D, E ئەم ڤیتامینانەش یارمەتی تەندروستی پێست دەدەن.
8- ڕۆنی زەیتون: ڕۆنی زەیتون دەبێتە هۆی شێدارکردنی پێست و هەروەها پێست دەپارێزێت لەهەموو ئەو شتانەی کە زیان بە پێست دەگەیەنن.
9- بادەم: بادەم پڕیەتی لەڤیتامین E و دژە ئۆکسانە . هەروەها پێست دەپارێزێت لە شێرپەنجە.
10- پرتەقاڵ: خواردنی پرتەقال بەهێزترین چەکە دژی پیری لەبەرئەوەی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C.
سەرچاوە : Fitness
وە:هە-ف
PM:10:02:29/12/2017