204 قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیاند " لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 204 حزب ناوی خۆیان تۆمار كردووە".

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند"  تاوەكو ئێستا 204 حزب خۆیان تۆماركردوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان كە بڕیارە مانگی ئایاری 2018 بەڕێوبچێت".

بەپێی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەریەكە لە (پارتی و یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ، جوڵانەوەی نەوەی نوێ و لسیتی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری " مۆڵەتیان پێدراوە بەشداری هەڵبژاردنەكان بکەن.



AM:10:51:30/12/2017