وردەکاری چاکسازی لەمووچە خانەنشینی پێشمەرگەو مەدەنی

لە پڕۆژەیاساكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بۆ پەرلەمان نێردراوە، هەر خانەنشینێكی پلە باڵا تەمەنی لە خوار 50 ساڵەوە بێت، خانەنشینییەكەی هەڵدەوەشێتەوە.

 

فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە"ئەو كەسانەی لە كون فەیەكونێك پلەكانیان بە نایاسایی لە حەوتەوە كراوەتە پلە یەك ئەو خانەنشینانە پلەكانیان هەڵدەوەشێتەوە و دەگەڕێندرێتەوە شوێنی خۆی".

 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ناوبراو دەڵێت"یاساكەی حكومەت تایبەتە بە پێداچوونەوەی موچەی خانەنشینی نایاسایی و جێبەجێكردنی بەشێكی یاسای خانەنشینی عێراقییە بەسەر پلە باڵاكان لەهەرێمی كوردستان و كەمكردنەوەی وەرگرتنی چەند مووچەیەكی دووبارەو پێداچوونەوەو رێكخستنەوەی ئەو دەرماڵانەیە كە بە نایاسایی كراون".

 

هەر بەپێی پڕۆژەكەی حكومەت ئەوانەی لەسەر میلاكی حكومەت خانەنشینكراون لەگەڵ ئەوەی تەمەنیان گونجاوە بۆ خانەنشینی بەڵام پێویستە، 15ساڵ خزمەتیان هەبێت.

 

 



PM:02:26:30/12/2017