کەناڵی ڕێگا، کەناڵی حیزبی شیوعی کوردستان بەهۆی بێ دەرامەتیەوە کەناڵەکەی داخست.
پاش چەندین جار ڕزگاربوون لەو قەیرانە داراییەی کە توشی بووبون، کەناڵی ڕێگای زمانحاڵی فەرمی حزبی شیۆعی هەرێمی کوردستان، دوای ساڵیک درێژکردنەوەی کەناڵەکە دوێنێ داخرا.
لە ڤیدیۆیەکی ماڵئاواییدا بێژەرێکی کەناڵە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چیتر ناتوانن بەردەوام بن.
کەناڵی ڕێگا ساڵی ٢٠١٣ وەک کەناڵێکی سیاسی و ڕۆشنبیری گشتی بەرنامەکانی خۆی پەخشکردووە و چەندان نوسینگەی لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستاندا ھەبووە.