شەکر سەرەڕای تامە شیرن و خۆشەکەی بەڵام چەندین زیانی تەندروستی هەیە.هەروەها
دەبێتە هۆی توشبون بەپەستانی خوێن و سەکتە، سەکتەی دڵ، قەڵەوی .هەربۆیە بە وازهێنان
لەم خواردنە ئەم شتانە بەسەر جەستەدا دێت.
- زاڵ
دەبی بەسەر ئەو شتانەی کە خوت پێوە گرتوە: لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە خواردنی
شەکر وەک خوی لیدێت هەربۆیە وازهێنان لەخواردنیشی
یارمەتیت دەدات بەسەر خوەکانی دیکەدا زاڵبیت.
- بەباشی
هەناسەدان: شەکر ڕاستەوخۆ ڕێگری دەکات لە کاری
سیەکان و دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی. ئەگەر دەتەویت بەباشی هەناسە بدەی ئەوا واز لەخواردنی
شەکر بهێنە.
- زیاد
بونی توانای مێشک: لە چەندین لێکۆلێنەوەدا
باس لەوە دەکرێت کە لەکاتی تاقی کردنەوەدا شیرینی بخورێت باشە لەبەر ئەوەی توانای لەبەر
کردن زیاد دەکات. بەڵام بەپێچەوانەوە بە کەم خواردنی شیرینی توانای مێشک زیاد دەبێت.
- کەمتر
ئەگەری توشبونت بە ئەلزەهایمەر هەیە: خواردنی
شەکر کاریگەری خراپ لەسەر مێشک بەجێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە دەردانی ئەوهۆڕمۆنەی
کە بەرپرسە لە توانەی بیرخستەنەوە.
- پێست
بەگەنجی دەمێنێتەوە: شەکر دەبێتە هۆی هەوکردن
ئەم هەوکردنەش هۆکارە بۆ تێکچونی پێست و دروست بونی زیپکە. بۆیە واز هێنان لەخواردنی
شەکر هۆکارە بۆ ئەوەی پێستت بەگەنجی وجوانی بمێنێتەوە.
- دڵت
پارێزراو دەبێت لە نەخۆشی: خواردنی ڕێژەیەکی زۆر شەکر هۆکارە بۆنەخۆشیەکانی دڵ و سەکتە.
گەر دەتەوێت تەندروستیت پارێزراو بێت ئەوا خواردنی شیرینی کەم بکەرەوە.
- ئاستی
کۆڵسترۆڵی زیان بەخش کەمدەبێتەوە: زۆر خواردنی
شەکر ئاستی کۆڵسترۆڵی زیان بەخش زیاد دەکات. بەکەم کردنەوەی شەکر ڕێژەی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێت.
- بەباشی
نوستن: کەمکردنەوەی شەکر هەروەها دەبێتە هۆی
ئەوەی کە خەوێکی خۆش و قوڵ بکەی .
- کەمتر
ئەگەر توشبونت هەیە بە نەخۆشی شەکرە: وەک دەزانین یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی توشبون
بە شەکرە هەبونی ڕێژەیەکی زۆری شەکرە لەجەستەدا . بۆ بەدوربون لەم نەخۆشیە ترسناکە
دەبێت خۆت بەدور بگری لەخواردنی شەکر.
سەرچاوە: Bright Side
وە:هە-ف