حیزبە کوردیەکان پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دەکەن

حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (دیموكرات، کۆمەڵە)پشتگیری خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دەکەن کە سێ رۆژە لەچەندان شار بە تارانی پایتەختیشەوە رژوانەتە سەر شەقامەکان.

دیموكرات و كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و لایەنە کوردیەکانی تری رۆژهەڵات لە رێگای بەیاننامەو میدیاکانیانەوە پشتگیری خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران دەکەن‌، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" ئەو نارەزایەتیەی کە لە ئێستادا زۆربەی شارە گەورەكانی ئێرانی گرتووەتەوە، دروشمەكانیان بەرونی دەرخەری ئەوەن كە كۆمەڵانی خەڵكی ئێران‌و هەومو نەتەوە جیاوازەكان، پێكەوە ئەو دەسەڵاتەیان ناوێت‌و داوای حكومەتێكی دیموكراتی دەكەن".

ئەو حیزبانە داواش لە هەموو كۆڕ‌و كۆمەڵە مرۆڤ دۆست و ناوەندە سیاسی‌و بریاردەرەكانی جیهان دەكەن، کە  پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی ئێران بكەن‌و فشار لەسەر حكومەتی تاران دروستبكەن بۆ ئەوەی دەستگیركراوەكان ئازاد بكات.



AM:11:30:31/12/2017