یەکێتی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات.


لە پەیامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیتیدا هاتووە "وەک بالاترین ئۆرگانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ،لەدوای هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی یەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین سالی نوی،سالی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و کۆتایهاتنی قەیران وناخۆشیەکانی هەمولایەک بێت".

دەقی پەیامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی:

کۆمەڵانی بە شەرەفی خەلکی کوردستان
کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان
پیشمەرگە قارەمانەکان
ئە ندمان ولایە نگرە دڵسۆزە کانی یە کێتی

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ۲٠۱۸ زاینییەوە،وەک بالاترین ئۆرگانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ،لەدوای هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی یەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین سالی نوی،سالی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و کۆتایهاتنی قەیران وناخۆشیەکانی هەمولایەک بێت،هاوکات هیوادارین سالی نوێ سالی بوژاندنەوی چەپکە گوڵەکەی مامی گەورەمان وهە ستانەوە ی یە کێتی بێت لە هە موو بوارە کان و هە نگاوی جدی بنرێت بۆچەسپاندنی یەکیتی ناو یەکیتی ویەکیتی ریزەکانی کوردایەتی ، ساڵی سەرکەوتنی ئیرادەی گەلەکامان بیت بەسەر هەمو کۆسپ و تەنگ و چەلەمە سیاسی و ئابورییەکانی داو هیوادارین ئە م بۆنەیە ش هاندەری هەمو لایەکمان  بێت  بۆ ئەوەی بیکەینە دەرفەتی بەخۆداچونەوەیەکی سەرتاسەری لەسەرجەم بوارەکانداوبۆیەکخستنی هەول وتواناکانمان لە پێناودەستەبەرکردنی مافەرەواکانی گەلەکەمان و ساریژکردنی برینەکانی رابوردو و سازدانەوەی وزە وتواناکانمان بۆ ئاشتی و ئاوەدانی
خۆشگوزەرانی وباشترکردنی بژیوی وگوزەرانی هاولاتیان و سازدانەوەی پەیوە ندیەکان لە گە ڵ لایە نەسیاسیە کانی عێراق و حکومە تی ناوە ندی لەسەربنەمای هاوسە نگی وشەراکەتی راستەقینە
ئیمە لەکاتێدالە ئاستانەی  ساڵێکی نوێداین ، کە سالی رابوردو ویرای قەیران و بارگرانیەکانی سەر ژیان وگوزەرانی هاولاتیان، سەرباری کیشە وململانی حزبیەکانی نیوان لایەنە سیاسیەکان، بەداخ و کەسەرێکی  زۆریشەوە، کە سالی لەدەستدانی هەردو گەورە ریبەری کاریزماتیکی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان بوو ، بۆیە لێرە وە جارێکی ترپابە ندبوونی خۆمان بە ڕێبازە ڕۆشنە کە ی مامی ڕابە ر مان دووپات دەکەینەوە و بە پیویستی دەزانین بۆئاسودەکردنی گیانی پاکی ئەورێبەرە مەزنانەی گەلەکەمان   وسەرجەم شەهیدە نەمرەکانمان پەیمانی بەردەوامی ودریژە پێدانی ریگاو ریبازە پیرۆزەکەیان هەتا تەحقیقکردنی تەواوی  ئەو ئامانجە پیرۆزانەی  کە ئەو دوو سە رکردە مە زنە و تێکڕای شە هیدە نە مرە کانمان گیان و تەمەنی خۆیان لەپێناودا کردە قوربانی  ئیمەش بەهەمان گور و تین و بیرو باوەرەوە دریژە پێدەری ریگاپیرۆزەکەیان دەبین

نەمری بۆ شەهیدان
سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان
۳۱ـ۱۲ـ۲٠۱۷



PM:10:26:31/12/2017