کۆماری ئیسلامی ئێران تۆڕی ئینستاگرام و تیلیگرامی داخست

بۆ بەرگرتن لە پەیوەندی لەنێوان خۆپیشاندەران لەسەرتاسەری ئێران، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری دەرکرد کە ئینستاگرام و تێلیگرام رابگرێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حكومەتی ئێران بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەكان هەر دوو تۆڕی كۆمەڵایەتی تیلیگرام و ئینستاگرامی داخست.

ماوەی چوار رۆژە لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران بە تارانی پایتەختەوە خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەدەچن.



AM:10:20:01/01/2018