نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دیاریکرا

سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر نرخی ئەمپێری بۆ کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکانی بۆ مانگی کانونی دووەم رادەگەیاند و دەڵێت "سەرپێچیکاران سزا دەدرێن".


ئەندازیار قارەمان مەولود، سەرپەشتیاری مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە "بەگوێرەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا، نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر بۆ مانگی كانوونی یەكەمی 2017 دیاریكراوە كە بۆ هەر كاتژمێرێك بڕی 46 دینارە".

لەبارەی وەرگرتنی پارەی زیادە لەلایەن خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، وتویەتی "لیژنەكانمان بەردەوام چاودێری وردی خاوەن مۆلیدەكان دەكەن و رێنماییمان پێداون كە نابێت پارەی زیادە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، بەڵام هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند نەبێت، ئەوا بەتوندی سزای ماددی دەدەین".



PM:02:38:01/01/2018