دوایین زانیاری لەبارەی تەندروستی کۆسرەت ڕەسوڵەوە

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کە زیاتر لە 40 ڕۆژە بۆ چارەسەر لە بەرلینە تەندروستی بەرەو باشتر ڕۆیشتووە.


سەرچاوەیەک نزیک لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لەئێستادا تەندروستی کۆسرەت ڕەسوڵ زۆر باشە و پێدەچێت لە لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بگەڕێتەوە".

بەگوێرەی وێنەیەکیش کە بڵاوکراوەتەوە ناوبراو لە شەقامەکاندا پیاسە دەکات و تەندروستی پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە 11ی تشرینی دووەمی 2017 بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخان کرا و دواتر بەفرۆکەیەکی تایبەتی رەوانەی دەرەوی هەرێم کرا.

کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە، لە ئێستادا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.



PM:02:55:01/01/2018