لە ئێران مانگرتنی سەرتاسەری راگەیەندرا

لەگەڵ بەرفراوانبوونی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بانگەوازیی مانگرتنی گشتی لە کارکردن  لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سبەینێ سێ شەممە راگەیەندرا.

لە کەناڵی تیلیگرامی "دەنگی خەڵک”دا، کە وەک مدیای سەرەکیی بۆ راگەیاندنی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەرکەوت، بانگەوازی مانگرتن لە کارکردنی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا، هەر ئەو بانگەوازییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرایەوە.

دوا بە دوای ئەو بانگەوازییە، مامۆستایانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک یەکەم توێژی بەشداریکردنیان لە مانگرتنەکەدا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە دژی دەسەڵاتداریی سیاسی، ئابووری و سەربازی لە ئێران، خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ لە تارانەوە دەستیپێکردووە و و بەرە بەرە لە شارەکانی دیکەش جموجووڵەکان بۆ دەستیپێکردنی خۆپیشاندان دەستپێدەکەن.



PM:08:07:01/01/2018